riklam

ئەڵمانیا.. دەستبەسەر چەکی توندڕەوەکاندا دەگیرێت

جیهان 06:13 PM - 2020-05-28
.

.

هێزە ئەمنیەکانی ئەڵمانیا دوێنێ 27 ی ئایار دوای ئەوەی هەڵمەتێکی گەورەی پشکنینیان بۆ سەر 25 ماڵ ئەنجامداو 34کەسیان بەگومانی ئەندامێتی"بزوتنەوەی ڕایخ"ی ئەڵمانی و تۆمەتی ئازاردانی جەستەیی و ساختەکاری بەڵگەو دیکۆمێنت،کردە ئامانج دەستیشیان گرت بەسەر  ئەمبارێکی چەک و تەقەمەنی و کێڵگەیەکی حەشیش و چەندین بەڵگەو دیکۆمێنتی ساختەدا .

لەو ڕاپۆرتەدا کەئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی و دۆیچە ڤیللە  ئەمڕۆ 28ی ئایار بڵاویکردەوە هێزە ئەمنیەکانی ئەڵمانیا  کە ژمارەیان 450 پۆلیس و یەکەی تایبەت دەبوو لەشارەکانی هەرێمی هێسن و بادنڤۆرتمبێرگ دەستیان گرتووە بەسەر چەندین پارچە چەکی ئۆتۆماتیکی وزەخیرەی تەقەمەنی وچەقۆو تەورو داس و ڕم وچەندین جۆریتری ئامێری مەترسیدار..نوسینگەی ڕوبەڕووبونەوەی تاوان لە"هەرێمی بادن ڤۆرتمبێرگ"کە بارەگاکەی لەشتوتگارتی پایتەختی هەرێمەکەیە ئاشکرایکرد لەو هەڵمەتەدا کەکردویانەتە سەر شوێنی ئەندامانی "بزوتنەوەی هاوڵاتیانی ڕایخ" بەڵگەو دیکۆمێنت و چەکی زۆری شاراوەیان لەو 25 ماڵەدا دەستبەسەرا گرتووە.بەپێی قسەی داواکاری گشتی هەرێمەکە جگە لە دەستبەسەرداگرتنی چەندین بەڵگەو دیکۆمێنتی ساختەکاری و گرنگ لەنزیک یەکێک لەو ماڵانەشدا دوای ئەوەی کەهێزە ئەمنیەکان توشی ڕوبەڕوبونەوە بوون دەستیان بەسەر  کێڵگەیەکی حەشیشدا گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی زۆربەی تۆمەتبارو گومانلێکراوەکان سەر بەو گروپانەن کەلەچوارچێوەی ڕێکخستنی ڕاستڕەوە توندڕەوەکانن و لەم وڵاتەدا دژی یاساو دەستوری ئەڵمانیان و بەناوی"کۆماری بادن و دەوڵەتی گەلی ئازادی فورتمبورگ" لەڕێگەی لیوای ڕایەڵەی "ڕایخی ئەڵمانی"کار دەکەن.

دەسەڵاتدارێتی ئەڵمانیا دەمێکە درکی بە مەترسی ڕاستڕەوە توندڕەوەکانی ئەڵمانیا کردووەو  هەر بۆ ئەو مەبەستەش ماوەی دووساڵ دەبێت سەرقاڵی پلانی تازەو بەهێزکردنی هێزە ئەمنیەکانە بەپۆلیس و یەکە تایبەتەکانیشەوە ئامانج لێی ڕوبەڕووبونەوەی گروپی ڕاستڕەوە تەندڕەوەکانن کەتەنانەت لەناو سوپای ئەڵمانیشدا پێگەی خۆیان بەهێزکردووەو بونەتە مەترسی بۆسەر ئایندەی دیموکراسی لەم وڵاتەدا.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش  لەلایەن وەزیری بەرگری ئەڵمانیاوە لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕاستڕەوانەو لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان پێکهێندرا کەلەناویاندا چەند ڕاستڕەوو  چەند ئسلامیەکی تێدایەو دوای کرد پێکهاتەی ئەو توندڕەوانە لەبەرچاو بگیرێ و پلابی تۆکمەی ڕوبەڕوبونەوە بەرامبەریان داڕێژن لای خۆشیەوە فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی ئەڵمانیا مارکۆس کرایتمار پرۆتستۆی ئاراستەی ئەو ڕاسترە توندڕەوانەی ناو سوپای کردوو لەمیانەی وتەیەکدا  کە بۆ سەربازەکانیداو ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیش بڵاویکردەوە وتی زیادەڕۆیی ناکەم ئەگەر بڵێم هێزەکانمان لەقورسترین قۆناغدا لەمێژووی خۆیدا تێپەڕ دەبێت.

بزوتنەوەی"هاوڵاتیەکانی ڕایخ" پێیانوایە ڕیخی ئەڵمانی سەردەمی نازیەکان هێشتا ماوە! کۆماری فیدرالی ئەمڕۆی ئەڵمانیاو دەستورەکەشی بەشەرعی ناناسن و شوناس و پاسپۆرتی خۆشیان هەیە و ساڵی پار لەچەندین شوێنی یەکەکانی سوپای ئەڵمانیدا سومبولی نزایەکان و دروشمەکانیان کەوتنە بەر چاوی میدیاکان.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket