riklam

سودانی: هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی هاوكاری باشمانن

کوردستان 04:15 PM - 2020-05-28
.

.

بەرپرسی هەواڵگری  هێزە سەربازیەكانی دیالە، ستایشی رۆڵ و هەماهەنگی هێزە ئەمنیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكات، لەبەرامبەر گۆڕینەوەی زانیاری و دەستگیركردنی تیرۆرستان و تاوانباران.

عەمید عەلی سودانی بەرپرسی بەڕێوبەری هەواڵگری دیالە، تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: هاوكاری و هەماهەنگی زۆر باش لەنێوان هێزەكانمان و هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی و ئەوەش كاریگەری زۆر باشی هەبووە بۆ كەمكردنەوەی جوڵەی تیرۆرستان.

سودانی وتیشی: لەگۆڕینەوەی زانیاری و دەستگیركردنی داواكراوە هەڵاتووەكان و پیلانەكانی تیرۆرستان هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی بەردەوام هەماهەنگن بەرامبەر بەئێمەوەو هاوكات هەمان كردار لەلایەن ئێمەشەوە ئەنجام دەدرێت.

جەختیكردەوە: دیارە ئامانج لەوەش پاراستنی ئەمن و ئاسایشی وڵاتەو هەر ئەم جۆرە هاوكاریانەن پەیوەندیەكان چەند هێندە بەهێز دەكات و دەستی تیرۆرستان و تاوانكاران كورت دەكەنەوە.

بەڕێوبەری هەواڵگری دیالە، ئەوەشی وت: بەردەوام چاودێری  دۆخی ناوچەكە دەكەین، رووداوەكانی ئەم دواییەی دەوروبەری خانەقین و جوڵەی تیرۆرستان لەژێر چاودێری ورددان و لەچەند ئۆپراسیۆنێكدا ژمارەیەكیان بەسزایی خۆیان گەیشتوون.

 

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket