riklam

په‌رله‌مانی ئێران سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت

جیهان 11:28 AM - 2020-05-28
.

.

یه‌كێك له‌كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌ موحافیزكاره‌كان و نه‌یاری حكومه‌ته‌كه‌ی رۆحانی به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هه‌ڵبژێردرا .

یازده‌یه‌من خولی په‌رله‌مانی ئێران له‌دووه‌مین دانیشتیدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژاردو محه‌مه‌د باقر قالیباف كه‌سایه‌تی سیاسی موحافیزكاره‌كان و نه‌یاری سه‌ره‌كی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌ده‌نگی 230 په‌رله‌مانتار به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هه‌ڵبژێردرا، له‌خولی داهاتوودا جێگه‌ی عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ فه‌ره‌یدون عه‌باس سه‌رۆكی ده‌زگای وزه‌ی ناوه‌كی له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌حمودی نه‌ژاد به‌ 17 ده‌نگ و موسته‌فا میر سه‌لیم وه‌زیری رۆشنبیری له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی هاشم ره‌فسنجانی به‌ 12 ده‌نگ له‌پرۆسه‌كه‌دا نه‌یانتوانی ركابه‌ری قالیباف بكه‌ن.

محه‌مه‌د باقر قالیباف پێشتر ئه‌فسه‌ر بووه‌ له‌سوپای پاسداران و چه‌ند پله‌یه‌كی سه‌ربازی بڕێووه‌ و له‌ساڵانی 1997بۆ 2000 فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران بووه‌ و له‌ 2000 بۆ 2005 فه‌رمانده‌ی گشتی پۆلیسی ئێران بووه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

777777.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket