riklam

هەولێر.. 9 تووشبووی تری کۆرۆنا تۆمارکران

کوردستان 11:23 PM - 2020-05-27
.

.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی پشکنینەکانی پارێزگای هەولێری راگەیاند، کە نۆ کەس تووشی کۆرۆنابوون.

 

دەقی راگەیەنراو: 

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پیاوێكی تەمەن ٣٨ ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن ٣٩ و ٣٢ ساڵ و یەک کچی گەنج تەمەن ١٥ ساڵ و دوو کوڕی گەنج تەمەن ١٧ و ١٦ ساڵ و سێ منداڵ تەمەن ١١ و ٧ و ٣ ساڵان.

پێنج تووشبوو لە خێزانێکن و کە لە ووڵاتی تورکیا گەڕاینەوە و لە کەڕەنتین دابوون و دانیشتووی شاری هەولێرن.

سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن.

یەک تووشبووی دانیشتووی شاری هەولێر بەهۆی بوونی نیشانەکان دەستنیشانکرا.

 

وەزارەتی تەندروستی

٢٧ ئایار ٢٠٢٠

 

PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket