riklam

كتێبێك ده‌رباره‌ی نه‌جیب مه‌حفوز چاپ كرا

کتێب 09:08 PM - 2020-05-27
.

.

كتێبی " نه‌جیب مه‌حفوز، نووسه‌رێك له‌ نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا" چاپ كرا. ئه‌م كتێبه‌ له‌ نووسینی نووسه‌ر و وه‌رگێر " ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا"یه‌، له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی سارا بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌، چاپكراوه‌.
 له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر باسی ژیان و شێوازی نووسین و فكری نه‌جیب مه‌حفوز كردووه‌. هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانی " دایكی، قاهیره‌، میسر، فكری چه‌پ، ئیخوان موسلمین، حزبی وه‌فد، رژێمی پاشایه‌تی و سه‌ربازی" به‌سه‌رییه‌وه‌ خستۆته‌  ڕوو. جگه‌ له‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌و رانان بۆ 12 رۆمانی نه‌جیب مه‌حفوز كردووه‌ له‌ ناویشیاندا رۆمانه‌ ناوداره‌كانی "اولاد حارتنا، سکریة ، بین القصرین، قصر الشوق".

نه‌جیب مه‌حفوز له‌ ساڵی 1911 له‌ قاهیره‌ له‌دایك بووه‌و له‌ ساڵی 2006 كۆچی دوایی كردووه‌.  ئه‌و  یه‌كه‌مین نووسه‌ری عه‌ره‌ب و رۆژهه‌ڵاتی بوو كه‌ ساڵی 1988 خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئه‌ده‌ب وه‌رگرت. ئه‌م نووسه‌ره‌ له‌ چاو نووسه‌رانی تری عه‌ره‌ب و ناوچه‌كه‌، ته‌واو جیاوازه‌. به‌ زمانێكی زۆر ساده‌، وه‌سفی كه‌سایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی میسر، به‌ ژن و پیاوه‌وه‌ ده‌كات.

له‌ هه‌مانكاتیشدا نه‌جیب مه‌حفوز به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ نووسه‌رێكی پێشكه‌وتنخوازه‌و دژی فكری ئیسلامی توندڕه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ ساڵی 1995 له‌لایه‌ن گروپێكی ئیسلامی توندڕه‌وه‌وه‌، هه‌وڵی كوشتنی درا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌  توانی رزگاری بێت.

جێگه‌ی ئاماژه‌ی ئه‌م كتێبه‌  بیسته‌مین كتێبی  ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵایه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket