riklam

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق: پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك مافی كورده‌

کوردستان 08:44 PM - 2020-05-27
.

.

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك مافی كورده‌.

ڕێبوار ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ئێن ئارتی ڕایگه‌یاند: پۆستی پارێزگای كه‌ركوك مافی كورده‌ و هه‌ركاتێك لایه‌نێكی سیاسی غه‌یره‌ كورد توانی له‌ هه‌ڵبژارده‌كانی داهاتوودا بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك توانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌و كاته‌ ده‌توانێت ئه‌و پۆسته‌ به‌ده‌ستبهێنێت و پیرۆزباییشی لێده‌كرێت، به‌ڵام به‌ میزاج و هوتافات و دروشمی جیاواز ئه‌و پۆسته‌ به‌ده‌ست نایه‌ت.

وتیشی: ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌و پۆسته‌ هی كورده‌ به‌پێی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌م دوو سێ ساڵی ڕابردوودا ئه‌مرێكی واقیع خۆی سه‌پاندووه‌ به‌ ئیداره‌ی ئه‌م شاره‌دا جۆرێك له‌  ئیستیفزاز  هه‌یه‌ له‌ لایه‌ك یه‌ك پێكهاته‌ یان دوو پێكهاته‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد و ئێمه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ یاسا و ده‌ستوور ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن لای چ لایه‌نێك بێت ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌توانێت ئه‌و پۆسته‌ به‌ده‌ستبهێنێت.

 سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینی 15 پارێزگاری عیراق له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمییه‌وه‌، ڕێبوار ته‌ها وتی: تا ئێستا به‌ ڕه‌سمی هیچ لایه‌نێكی لێ ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ته‌نها قسه‌یه‌كه‌ باس ده‌كرێت، پارێزگاری كه‌ركوك پارێزگاری فێعلی نییه‌، به‌ڵكوو به‌ وه‌كاله‌ت پارێزگاره‌، سیفه‌تی یاسایی نییه‌. گۆڕینی پارێزگاری كه‌ركوك له‌چاو پارێزگاره‌كانی دیكه‌ی عیراق زۆر ئاسانه‌ و تێبینی زۆره‌ له‌سه‌ر ئه‌دای پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی كه‌ركوك و چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌ و پێشتر له‌لایه‌ن دادگای نه‌زاهه‌ داواكراو بووه‌ و بانگهێشت كراوه‌ و ته‌نانه‌ت بڕیاری ده‌ستگیركردنیشی بۆ ده‌رچووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئیجرائاته‌كان وه‌ك پێویست نه‌كراوه‌، له‌كاتێك ڕاكان جبوری بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌بووه‌ له‌ دادگای نه‌زاهه‌ له‌ كه‌ركوك، به‌شداریكردووه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كانی دیكه‌ی عیراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق و ئه‌مه‌ بۆته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئیجرائاته‌كانی ده‌زگای دادوه‌ری و یاساییه‌كان به‌ته‌واوه‌تی ئه‌نجامنه‌دراوه‌.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket