riklam

ئەڵمانیا هەڵەتێکی فراوانی کردە سەر توندڕەوەکان

جیهان 07:44 PM - 2020-05-27
.

.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئایاری 2020 پۆلیسی ئەڵمانیا  لەچەند شارێکی هەرێمە جیاجیاکانی ئەڵمانیا هەڵمەتێکی فراوانی کردە سەر 31 کەس بەگومانی ئەندامێتی لەبزوتنەوەی"هاوڵاتیەکانی ڕایخ"و ساختەکاری بەڵگەو دیکۆمێنت و زیاندگەیاندنی مادی،ئاشکرایە ئەندامانی ئەم بزوتنەوەیە دان بەشەرعیەتی وڵاتی ئەڵمانیای فیدرالدا نانێن و بڕوایان بە ئەڵمانیای نوێی دوای تێکشکانی نازیەت نیەو پێیانوایە "ڕایخی ئەڵمانی هەر ماوەو بەردەوامە"
لەم بارەیەوە نوسینگەی هەرێمایەتی پۆلیسی هەرێمی بادن – ڤۆرتمبێرگ ڕایگەیاند ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیس 25 ماڵی لە هەردو هەرێمی بادن -ڤۆرتمبێرگ و هێسن پشکنیوەو سی و یەک کەسیان کردۆتە ئامانج.

بەپێی زانیاریەکان ئەو تۆمەتبارانە ئەندامن لەڕێکخراوەکانی بزوتنەوەی هەوادارانی ڕایخ و ڕێکخستنەکانیدا وەک "کۆماری بادن" و دەوڵەتی ڤۆرتمبێرگی میللی ئازاد"و ڕێکخراوی ناوەندی یەکێتی دەوڵەتی ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانی.!!

داواکاری گشتی لەشاری شتوتگارت و کالسرۆە تۆمەتی ساختەکاری بەڵگەو دیکۆمێنتی زیانگەیاندنی مادی ڕووبەڕوو کردونەتەوەو لەو بەڵگانەش کە ئەوانەی پێ تۆمەتبارکراون پاسپۆرت و مۆڵەتی شۆفێری و بەڵگەی ڕەگەز نامە جگە لەتۆمەتی ناردنی ژمارەیەکی زۆر لەنامەو نامەی ئەلکترۆنی و فاکس کەتیایدا نکولی لەدەوڵەت دەکەن وباسی لەدەسەلاتی تر دەکەن.

هەڵمەتی پشکنین لەلایەن ئاسایشی پسپۆڕی وبەڕێوەبەرێتیەکانیەوە لەشارەکانی"کالسرۆە،کونستانتس،مانهایم،ئوفنبۆرگ،بفورتسهایم،روتلینگن و ئولم"وە  لەهەمانکاتدا بەڕێوەچووە.

دەسەڵاتدارێتی ئەڵمانی ساڵی ڕابردوو 677 تاوانی تۆمارکردوە کەلەلایەن بزوتنەوەی"هاوڵاتیەکانی ڕایخ"ەوە  ئەنجامدراوە ئەم زانیاریانەش دوای ئەوە ئاشکرابوو کە حکومەتی ئەڵمانی وەلامی بەدواداچونێکی پەرلەمانتارێکی ئەڵمانی لەپارتی سەوزەکان دایەوەو تیاشیدا هاتووە ئەوەی ئەنجامیانداوە تاوان و تاوانی دەستدرێژی و بڵاوکردنەوەی ڕق و بێزارکردن بووە.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:
س: دۆیچە ڤیللە ،ئاژانسی هەوالی ئەڵمانی.
ZDF

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket