riklam

جەبارە.. داعش 2 جوتیاری رفاند

کوردستان 03:14 PM - 2020-05-27
.

.

درەنگانی  شەوی رابردوو لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە دوو جوتیاری عەرەب لەگوندێكی سنوری ناحیەی جەبارە رفێندراون.

ئامانج عەبدوڵڕەزاق لێپرسراوی كۆمیتەی جەبارەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: سەعات 1ی شەوی رابردوو، لەكاتێكدا خەریك دروێنە بوون و لەلای دەڕاسەكانیاندابوون، تیرۆرستانی داعش دوو جوتیاری عەرەب نشینی گوندی تەنەقاڕی سەربە ناحیەی جەبارەی رفاندوە.

وتیشی: ئەو دوو جوتیارە بران و ناویان ئەسعەدو ئەرشەدە، بەیانی ئەمڕۆ كاتێك كەسوكارەكانیان خواردنی بەیانیان بۆ بردوون زانیویانە كەڕفێندراون.

رونیشكردەوە: گوندی تەنەقاڕ نزیكەی 100 ماڵ دەبێت و گەورەترین گوندی ناحیەی جەبارەیە كە دوو كیلۆمەتر لەناوەندی ناحیەكەوە دوورە.

ئامانج عەبدوڵڕەزاق ئەوەشی وت:  ماوەی چەند مانگێك دەبێت داعش بەتەواوی و بەئاشكرا لەو ناوچانەدا دەبینرێت و دەستیان بەكاری تیرۆرستی و رفاندن و هەڕەشەكردن لەخەڵك كردوەو مەترسیەكە رۆژ لەدوای رۆژ گەورەتر دەبێتەوە.

باسی لەوەشكرد: بەكوردو عەرەب و توركمانەوە داواكارن هێزەكانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچەكەو ئەوان بیانپارێزن، چونكە هێزە ئەمنیەكان كەمتەرخەمن .

 

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket