riklam

گوندی سه‌فره‌.. 5 كه‌س شه‌هید ده‌بن

کوردستان 01:07 PM - 2020-05-27
.

.

به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا 5 كه‌س له‌ گوندی سه‌فره‌ له‌ سنووری قه‌زای ماوه‌ت شه‌هید ده‌بن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ كامه‌ران حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو سه‌عات 11 و 40 ده‌قیقه‌، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ر به‌ پارتی كرێكاران كوردستان( پ.ك.ك) له‌ كاتی تێپه‌ڕبوون به‌ گوندی سه‌فره‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا هه‌ر پێنج سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ شه‌هید بوون.

وتیشی: نه‌خۆشخانه‌ی گونده‌كه‌ زیانێكی زۆر به‌ركه‌وتووه‌ و خانووی چه‌ند هاووڵاتییه‌كیش زیانی پێگه‌یشتووه‌.

قائیمقامی ماوه‌ت ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌درۆ خسته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌و 5 كه‌سه‌ له‌ به‌ نیازی ئه‌وه‌ بووبێتن كه‌ بۆخه‌وتن بچنه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌، وتیشی: گوندی سه‌فره‌ له‌سه‌ر ڕێیه‌ و هاتووچۆی زۆری پێداده‌كرێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌كاتێ تێپه‌ڕبوون به‌ گونده‌كه‌دا كراوه‌ته‌ئامانج نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و پێنج كه‌سه‌ چووبێتنه‌ ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌.

گوندی سه‌فره‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری قه‌زای ماوه‌ت و 70 كیلۆمه‌تر دووره‌ له سلێمانییه‌وه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket