riklam

ئەڵمانیا ماوەی بەریەككەوتنی تاكۆتایی مانگی حوزەیران درێژكردەوە

جیهان 12:22 PM - 2020-05-27
.

.

كەناڵی دووی فەرمی ئەڵمانیا ZDF  رۆژی 26 ی ئایاری 2020 بڵاویكردەوە، حكومەتی فیدرالی وحكومەتە فیدرالیەكانی ئەڵمانیا  جگە لەحكومەتی هەرێمی "تۆرنگن"دواجار گەشتنە ئەو بڕیارەی كەماوەی كۆتوبەندی بەریەك كەوتن لەئەڵمانیا بەڕەچاوكردنی جۆرێك لەڕەخساندنی دەرفەت تا 29 ی حوزەیران درێژكربكەنەوە.

دوای دوو مانگ ونیو زۆرێك لەهەرێمە فیدرالییەكانی ئەڵمانیا خوازیاری ئەوەبوون كەڕێوشوێنە توندەكانی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا سوك بكرێت بەلام ئەو داوایە ڕەوشەكەی ئاڵۆزتركرد.

حكومەتە فیدرالییەكان هاوڕا لەگەڵ حكومەتی فیدرالیدا گەشتنە ئەو ئەنجامەی جۆرێك لەدەرفەتی بەریەك كەوتنی خێزانەكان ڕێگەی پێبدرێت بەجۆرێك لە 10كەس یان دووخێزان زیاتر پێكەوە نەبن ئەویش دەبێ ئەویش دەبێ لەشوێنێكی كراوەدابێ.بەپێی ئەم بڕیارە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا هێشتا كاتی تر پێویستەو هەڵسەنگاندنیشی پشت بەكەمبونەوە یان بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبوان دەبەستێت.

ئەوەی جێی سەرنجە حكومەتی هەرێمی تۆرنگن جیا لەهەرێمە فیدرالیەكانی تر بڕیاری هەڵگرتنی هەموو كۆت و پێوەندو ڕێكارەكانیداو بڕیاریداوە ئەو ڕێكارانە تا 6ی حوزەیرانی داهاتوو بەردەوام بێت و ئەوان بۆچونیان پێچەوانەی هەرێمەكانی ترەو پشت بەڕێنمایی وهوشیاركردنەوە دەبەستن ئەو هەلوێستەشیان لەپرۆتۆكۆلی كۆبونەوەی حكومەتی فیدرالی و هەرێمە فیدرالیەكانی ئەڵمانیادا تۆماركراوە.. هەر سەبارەت بەم هەڵوێستە بۆدۆ رامیلۆی سەرەوەك وەزیرانی هەرێمەكە ڕووبەڕووی ڕەخنە گەلێكی زۆر بوەوە.

لەوكۆبونەوەیەدا ئەنگێلامێركلی راوێژكاری ئەڵمانیا قسەی لەسەر درێژكردنەوەی رێكارەكانی روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا كردوە و قسەكانیشی بارگاوی بوو بە بەڕاپۆرتی دیوانی ڕاوێژكاری و داوای كردووە بە هەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ڕەوشەكەدا بكەن.

لای خۆشیەوە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی بایەرن ماركۆس زودەر داوایكرد  یاسای ڕوبەڕوبەنەوەی پەتاو نەخۆشیەكان هەموار بكرێتەوە تا حكومەتە فیدرالیەكان دەستكراوەتربن لەبەرامبەر داواكاریە یاساییەكاندا بە ئاراستەی گشتی وەك ئەو وتی پێویستیمان هەیە چونكە ئەوە بەتەنیا پرسێكی ئەخلاقی نیە بەڵكو یاسایشە.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket