riklam

كەلار.. لەرووداوێكی هاتوچۆدا 7 كەس برینداربوون

کوردستان 12:19 AM - 2020-05-27
.

.

درەنگانی ئەمشەو لەرێگەی پشتێنەی كەلار رووداوێكی پێكدادان روویداو بەو هۆیەوە  حەوت كەس برینداربوون.

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان لەو بارەیەوە رایگەیاندوە:"كەمێك پێش ئێستا و لەسەر رێگای پشتێنەی كەلار ڕووداوێكی پێكدادان ڕوویدا".

رونیشكردوەتەوە:" ڕووداوەكە لەنێوان دووئۆتۆمبێلدا بووە لەجۆرەكان نیسان ئاڵتیما و جێب واز، بەهۆیەوە 7 كەس كە شۆفێر و سەرنشینی ئالتیماكە بوون بریندار بوون".

ئاماژە بەوەشدراوە:" بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، مەفرەزەكانی هاتووچۆ لێكۆڵینەوەیان لەچۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەكە دەست پێكردووە.

 

PUKmedia  هاتوچۆی گەرمیان 

 

100889563_2795877680481833_6408304141520601088_n.jpg

101243460_2795877790481822_3568203317064499200_n.jpg

100630192_2795877743815160_8242380615727448064_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket