riklam

راپەڕین .. تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە

کوردستان 06:39 PM - 2020-05-26
.

.

پۆلیسی راپەڕین لەراگەیەنراوێكدا دۆزینەوەی تەرمی گەنجێكی ئاشكرا كردوە، كە ماوەی پێنج رۆژ دەبو بێ سەروشوێن بووبوو.

لەراگەیەنراوەكەی پۆلیسی راپەڕیندا هاتووە:" پاش ئەوەی كەسوكاری ( ڕابەر مەحەمەد ئەمین ئییبراهیم ) كە باوكی ناسراوە بە وەستا محەمەد ئەمینی كەبابچی، شەوی 3 شەممە 19/5/2020 لە بنكەی پۆلیسی قەڵادزێ سكاڵای یاساییان تۆماركرد، لەسەر ئەوەی كوڕەكەیان پاش ئەوەی نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ڕۆیشتۆتە دەرەوە نەگەڕاوەتەوە و دوای تێپەڕ بوونی 6 ڕۆژ بەسەر سكاڵاكەش ئەمڕۆ تەرمەكەی لە گوندی ( شۆڕان ) دۆزرایەوە.

ئەوەش هاتووە:" ئێوارەی ئەمڕۆ 2 شەممە تەرمی گەنجێك بەناوی ( ڕ . م . ئـ ) لەدایك بووی ساڵی 1993 پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی كارەبا، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە ئاسەواری گولـلـەیەك بەسەر جەستەیەوە هەیە و بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەكانیش كوژراوە، دوای توێكاری بۆ لاشەكەی بەڕێكرا بۆ پەیمانگای پزیشكی دادوەری سلێمانی.

رونیشكراوەتەوە:" دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە بە ماددەی 406 ڕێكخراوە و بە فەرمانی دادوەریش 2 كەس لەسەر ڕووداوەكە دەستگیر كراون و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket