riklam

هيچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ نەدراوە

کوردستان 03:14 PM - 2020-05-26
.

.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەروونكردنەوەیەكدا ئاشكرایكردوە،تاكو ئێستا هیچ بڕیارو پێشیارێك بۆ درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەئارادا نیە.

لەروونكردنەوەكەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە:" لە چەند دەزگایەكی میدیایی لێدوانێك لەسەر ناوی وەزیری تەندروستی بڵاوكرایتەوە گوایە قەدەغەی هاتوچۆ درێژدەكرێتەوە،لێرەوە هاووڵاتیان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن دڵنیا دەكەینەوە كەوا هیچ بڕیار و پێشنیارێكی لەوشێوەیە لە ئارادا نیە و هیچ لێدوانێكی لەم جۆرە نەدراوە".

رونیشكراوەتەوە:"بەڵكو لەكاتی پێویست و هەر ڕەوشێكی نوێ بەهەماهەنگی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا بە فەرمی ڕێنمایی پێویست و ڕێكارەكانی خۆپارێزی ڕادەگەینرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە"جارێكی تر داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەینەوە كە باپەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ   . COVID-19.

 

PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket