riklam

سوریا.. یەكەمین گەشت لەسەر رێگای نێودەوڵەتی M4 ئەنجامدرا

جیهان 11:13 PM - 2020-05-25
.

.

ئەمڕۆ دووشەممە دوای 7 مانگ لەداخستنی رێگاكە، یەكەمین كاروانی هاووڵاتیان، لەسەر رێگای نێودەوڵەتی M4 ئەنجامدرا، دوای ئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات و حكومەتی سوریا بەنێوەندگیری و دڵنیایی روسیا لەو بارەیەوە گەیشتنە رێككەوتن. 

ئامانجیش لەرێككەوتنەكە كەمكردنەوەی ئەو بارگرانییە بوو كەبەهۆی داخستنی رێگاكەوە كەوتبووە سەر شانی هاووڵاتیان، تاوەكو بەشێوەیەكی ئاسانتر هاتووچۆ لەنێوان شار و ناوچەكاندا بكەن، رێگاكە گرنگیی ستراتیژی خۆی هەیە و شادەماری ناوچەكەیە، بەشێوەیەك كە سەرجەم ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان بەیەكتری دەگەیەنێت.

بۆ یەكەمین جارو سەعات 9 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، رێگای نێودەوڵەتیM4 بەڕووی هاتووچۆی هاووڵاتیاندا كرایەوە، كە بەهۆی هێرشەكانی سوپای توركیاوە بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان لە ساڵی رابردوەوە رێگاكە داخرابوو.

بڕیارەكە وا دراوە كە رۆژانە 4 جار بەشێوەی كاروان هاتووچۆ بەو رێگا نێودەوڵەتییەدا بكرێَت.

PUKmedia/ هاوارنیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket