riklam

بریندارێكی رووداوەكەی گەرمیان گیانلەدەستدەدات

کوردستان 10:02 PM - 2020-05-25
.

.

یەكێك لەو منداڵانەی لەڕوداوەكەی ئەمڕۆی گوندی تازەدێی گەرمیان برینداربوو گیانی لەدەستدا.

موقەدەم عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێك لەجۆری بی ئێم وەرگەڕاو بەوهۆیەوە شۆفێرەكەی گیانی لەدەستداو شەش منداڵ برینداربوون یەكێك لەمنداڵە بریندارەكان كە تەمەنی پێنج ساڵە بەناوی (محەمەد بیلال نامیق) دوای ئەوەی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا گیانی لەدەستدا.

رونیشیكردوەتەوە: دایكی منداڵەكەش بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket