riklam

لەهەولێرو دهۆك 6 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا راگەیەنرا

کوردستان 09:36 PM - 2020-05-25
.

.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و توشبوان، شەش توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەولێرو دهۆك دەستنیشانكران.

دەشڵێت: توشبوەكان ژنێكی تەمەن ٤٠ ساڵ، كچێكی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، دوو پیاو تەمەن ٧٠ و ٦٠ ساڵ، دوو منداڵ تەمەن ١٠ و ٦ ساڵ.

ئەوەشی رونكردوەتەوە: سێ تووشبوویان بەركەوتەی توشبوی پێشوون و سێ تووشبووی دیكە نیشانەی نەخۆشیان هەیە.

تەندروستی هەرێم دەشڵێت: توشبووییەكیان دانیشتووی شاری هەولێرەو چوار تووشبویان دانیشتووی ناحیەی عەنكاوەو توشبویەكی تریان دانیشتوی ناحیەی كەڵەكی پارێزگای دهۆكە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket