riklam

هه‌ولێر.. كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیر ده‌كرێت

کوردستان 03:30 PM - 2020-05-25
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر كه‌ ئه‌مڕۆ 25-5-2020، كۆپییه‌كی ده‌ست  PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، دوابه‌دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ حاڵه‌تێكی كونكردنی دیواری دوكانێك و دزیكردن له‌ كۆمه‌ڵگای قوشته‌په‌، به‌ فه‌رمانی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ده‌ستبه‌جێ تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ پێكهێنرا، كه‌ به‌ كه‌متر له‌ 6 سه‌عات توانرا كه‌سێك به‌ ناوی (ح.ع.ع) كه‌ عه‌ره‌به‌، به‌ تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیر بكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، تۆمه‌تباری ناوبراو دانی نا به‌ تاوانه‌كه‌یدا، كه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ كونكردنی دیواری دوكانه‌كه‌ و كۆمه‌ڵێك مۆبایل و پاره‌ و كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی بردووه‌، بۆیه‌ به‌پێی مادده‌ (446) له‌ یاسای سزادان، به‌ند كرا و درایه‌ دادگا، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانیش ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كرانه‌وه‌.

PUKmedia پۆلیسی هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket