riklam

عیراق بەرزترین حاڵەتی توشبون بەكۆرۆنا تۆماردەكات

عیراق 06:13 PM - 2020-05-18
.

.

لەعیراق بەرزترین حاڵەتی توشبون بەكۆرۆنا تۆماركرا كە 150 توشبوەو 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری توشبووانی بەكۆرۆنا راگەیاند و دەڵێت: بەپێی ئەنجامی پشكنینەكان ئەمڕۆ 150 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا و  4 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراون و ئەوەش بەرزترین حاڵەتی توشبونە كە لەسەرەتا سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا بێت.

تەندروستی عیراق رونیشكردۆتەوە لە 24سەعاتی رابردوودا سێ هەزار و 520 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە كە 150 كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون و تا ئێستاش 153 هەزار و 221 پشكنین ئەنجامدراون.

بەپێی راگەیەندراوەكەی تەندروستی لە ماوەی 24 سەعاتی رابرووشدا لەتەواوی ناوچەكانی عیراقدا 92 حاڵەتی چاكبوونەوەی توشبووانی كۆرۆنا تۆماركراون.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket