riklam

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانیيه‌وه‌

کوردستان 11:34 AM - 2020-05-18
.

.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، هاتووه‌ كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و دروستبوونی چه‌ند گرفتێكی ته‌كنیكی پێدانی كاره‌بای نیشتمانیی به‌ هاووڵاتیان كه‌م ده‌كات.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كه‌ین، كه ‌به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و دروستبوونی چه‌ند گرفتێكی ته‌كنیكی و ئه‌نجامنه‌دانی كاری سیانه‌كردن، كه‌ پێویست بوو پێشتر بكرایه،‌ به‌ڵام به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌ و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ئه‌و سیانه‌كردنه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌، ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی خۆست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی.

بۆیه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و دابه‌زینه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بوه‌ته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه‌ رویداوه‌ به‌ده‌ره‌ له‌ توانا ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رابه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی و وه‌زاره‌تی كاره‌باش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی
 18/5/2020
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket