riklam

عیراق.. ڤایرۆسی كۆرۆنا پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی په‌كخستووه‌

عیراق 05:20 PM - 2020-05-16
.

.

ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق، پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی 62 هه‌زار ئاواره‌ی له‌ كه‌مپه‌كان بۆ زێدی خۆیان په‌كخستووه‌.

وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند: له‌ ساڵی ڕابردوودا 94 كه‌مپی ئاواره‌كان داخراون و 78 كه‌مپیش ماون كه‌ 62 هه‌زار ئاواره‌یان تێدایه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 44 هه‌زاریان خه‌ڵكی شه‌نگال و شارۆچكه‌كانی (قه‌یراوان و به‌عاج و زوممار و ڕه‌بیعه‌)ن له‌ رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، به‌ڵام به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان ڕاگیراوه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی ئه‌منی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جموجۆڵه‌كانی داعش و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان، مه‌ترسی كۆرۆناش ڕێگرییه‌كی تره‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ ئاواره‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket