riklam

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: كه‌یسه‌كه‌ی سۆران عومه‌ر سیاسییه‌ نه‌ك یاسایی

کوردستان 05:58 PM - 2020-05-14
.

.

په‌رله‌مان به‌ئیمزای هێمن هه‌ورامی، بڕیاریدا رێگه‌ به‌ وه‌گرتنی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ سۆران عومه‌ر بدرێت.

په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئیمزای هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ، بڕیاریدا رێگه‌ به‌ وه‌گرتنی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ سۆران عومه‌ر بدرێت.

دوای ئه‌وه‌ی د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ شه‌ش فراكسیۆنی دیكه‌ ئاماده‌نه‌بوون له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌ په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر، به‌ڵام له‌دوای دانیشتنه‌كه‌ په‌رله‌مان به‌ئیمزای هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیاریدا كه‌ رێگه‌ به‌ وه‌گرتنی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ سۆران عومه‌ر بدرێت.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، هاوكات ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی گۆڕان بۆ PUKmedia وتی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان هه‌ڵوێستمان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ روونبووه‌، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ هێنده‌ به‌ سیاسی كراوه‌ به‌یاسایی نه‌كراوه‌.

وتیشی: ده‌كرێت جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئیمزای به‌شێك له‌نوسراوه‌كان بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌رووی یاساییه‌وه‌ پێویست بوو ئیمزای ئه‌و نوسراوه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌ بكرایه‌، به‌ڵام ئه‌و نوسراوه‌ كه‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئیمزای له‌سه‌ر كردوه‌، هێنده‌ی سیاسییه‌، یاسایی نیه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ده‌قی نوسراوه‌كه‌

4141.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket