riklam

فراكسوینی سه‌وز سه‌ردانی سنووری سوورداش ده‌كات

کوردستان 10:01 PM - 2020-05-13
.

.

عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسوینی سه‌وز به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنه‌كه‌مان له‌ ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین وبه‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌ كێشه‌و گیروگرفته‌كانی هاوڵاتیان ده‌كۆڵینه‌وه‌ و له‌ گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌دواداچون ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان .

وتیشی:  ئه‌مڕۆ هاتووین سه‌ردانی جوتیارانی گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ سورداشمان كردووه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ چاومان به‌ جوتیاران كه‌وتووه‌ گوێمان گرتوه‌ له‌ داوا و پێشنیاره‌كانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ین داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌نینه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، یه‌كێك له‌ داواكارییه‌كانیان ئه‌وه‌ بوو داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی گه‌نم برنجه‌كه‌یان له‌ڕێگای سایلوكانه‌وه‌ لێ وه‌ر بگیریت و نرخی گونجاوی بۆ دیاری بكرێت.

باسیشی له‌وه‌كرد ئه‌وان به‌وپه‌ری توانایانه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردن و گه‌یاندنی داواكارییه‌كانیان.

دێكان ڕئوف وه‌ك ژنه‌جوتیارێك به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: وێڕای سوپاس له‌ فراكسوینی سه‌وز كه‌هاتوون كێڵگه‌و باخه‌كان و كێشه‌وگرفته‌كانیان به‌چاوی خۆیان ده‌بینن ئه‌وه‌ جێگای ده‌ستخۆشیه‌و جاری یه‌كه‌مه‌  به‌مشێوه‌یه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌نزیكه‌وه‌ سه‌ردانمان بكات  و گوێ بۆ كێشه‌كانمان بگرێت ، داواكاریشین كه‌ حكومه‌ت گرنگی زیاتر به‌كه‌رتی كشتوكاڵ بدات .


PUKmedia بێستون شاره‌ستێنی

5030.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket