riklam

نادیه‌ موراد داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی مسته‌فا كازمی ده‌كات

کوردستان 08:18 PM - 2020-05-13
.

.

نادیه‌ موراد چالاكوانی كوردی ئێزیدی و باڵوێزی نیازپاكی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق پیرۆزبایی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی لێكردووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13-5-2020 نادیه‌ موڕاد له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ كازمی تاوتوێی چه‌ند  بابه‌تێكی گرنگیان كردووه‌، له‌وانه‌ جێبه‌جێ كردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران، چونكه‌ ئه‌وان له‌پێناو داهاتوویه‌كی باشتر و پرشنگدار بۆ عیراق و خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیان، قوربانی گه‌وه‌ره‌یان به‌خشیوه‌.

هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كازمیدا گفتوگۆی ئه‌وه‌مان كرد كه‌ پێویسته‌ هه‌لومه‌رج بڕه‌خسێنرێت تاوه‌كو ئێزیدییه‌كان و كه‌مینه‌كانی تر و ژنان له‌حكومه‌تی نوێی عیراقدا به‌شداربن.

نادیه‌ موڕاد به‌ كازمی راگه‌یاندووه‌  كه‌ پێویسته‌ به‌دواداچوون بۆ  ئه‌و هه‌زاره‌ها ژن و منداڵه‌ ئێزیدییه‌كان بكرێت كه‌ تائێستاش چاره‌نووسییان نادیاره‌.

نادیه‌ له‌باره‌ی ئاوه‌ره‌كانه‌وه‌، وتویه‌تی:پێویسته‌ ئاواره‌ ئێزیدییه‌كان به‌رێزه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانیان و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌قه‌زای شه‌نگال  دابینبكرێن و پاڵپشتی حكومه‌تی خۆجێیی ئه‌و قه‌زایه‌ بكرێت و سه‌قامگیریی و ئاسایش بۆ قه‌زاكه‌بگه‌ڕێنرێته‌وه‌، راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ خوازیارن هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێت له‌پێناو خزمه‌تكردن به‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عیراق.

 PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket