riklam

لە ناوەڕاستی 2021 چەکدارانی داعش دادگایی دەکرێن

کوردستان 05:49 PM - 2020-05-13
.

.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیار وایە یەکەم دادگایی کردنی تیرۆریستانی داعش لە ناوەڕاستی ساڵی 2021 ئەنجام بدرێت.

د. دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: لە دوای هێرشی تیرۆیستانی داعش حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی خستەگەڕ و چەند تیمێکی دامەزراند بۆ ناساندنی تاوانەکانی داعش و لەئێستاشدا حکومەتی هەرێم لە رێگای نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان نوێنەرایەتی هەرێم دەکات لە تیمی نیشتمانی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌ تاوانەکانی داعش (یۆنیتاد) سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بەردەوامیدان بەم پرۆسەیە. 
 
ئاماژەی بەوەشداوە، دەربارەی کاری پێشینەی تیمەکە زێباری رایگەیاند: کەیسی ئێزیدییەکان و ئەو تاوانانەی لە شنگال ئەنجامدراون و کەیسی سپایکەر کاری زۆریان لەسەر کراوە لە هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان و لێکۆڵینەوە لەگەڵ گومانلێکراوان و دیکیۆمێنت کردنیان. سەبارەت بەو تاوانانەی کە لە دەشتی نەینەوا دەرهەق بە ئێزیدییەکان و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی تری ئەم ناوچەیە ئەنجامدراون وەک سوننە، ئێزیدی، کریستیان، کاکەیی، شەبەک و تورکمان، ئەمانە دووچاری دەستدرێژی و رفاندن بوونەتەوە هەروەها شوێنە پیرۆز و کەلتوورییەکانیشیان لەلایەن داعشەوە خاپوورکراوە. کەیسەکانی دەشتی نەینەوا تا راددەیەک ئاڵۆزن بۆیە لێکۆڵینەوەکانیش کاتێکی زۆر دەخایەنێت، تا ئێستا مەترسییەکانی داعش لەسەر ناوچەکە کۆتایی نەهاتووە و خزمەتگوزاری پێویستی ژیانی رۆژانە لە ناوچەکە نییە و زۆربەی دانیشتوانی نەگەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان. 

وتیشی: بڕیار وایە یەکەم دادگایی کردنی تیرۆریستانی داعش لە ناوەڕاستی ساڵی 2021 ئەنجام بدرێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket