riklam

کارەساتی مرۆیی لەبەغدا رودەدات

عیراق 04:58 PM - 2020-05-13
.

.

شانەی قەیرانەكان لە بەغدا بەهۆی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات لە روودانی كارەساتی مرۆیی و داوای سزادانی كەمتەرخەمانیش دەكرێت.

حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی لیژنەی شانەی قەیرانەكان رایگەیاند، هەڵكشانی ئامارەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەغداد بە تایبەتی لە 24 سەعاتی رابردوودا، زەنگێكی مەترسیدارە بۆ كارەساتێكی گەورەی مرۆیی لە سەرتاسەری عیراقدا.

وتیشی، پابەند نەبوون بە رێكارەكانی قەدەغەی هاتوچۆ و رێنماییە تەندروستییەكان، هۆكاری سەرەكین بۆ بەرزبوونەوەی ئاماری توشبووان.

داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە لێپرسینەوەكان توندتر بكەن و كەمتەرخەمانیش بە سزا بگەیەنن.

PUKmedia ئاژانسەکان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket