riklam

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەند فەرمانێكی گرتنی هەبووە

کوردستان 12:34 PM - 2020-05-13
.

.

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەچەند بنكەیەكی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە .

لە راگەیەنراوێكی پۆلیسی سلێمانی كە كۆپییەكی گەیشتۆتە  PUKmedia راگەیەنراوە:  دوای كۆكردنەوەی زانیاری و دیاریكردنی شوێنی تۆمەتبار ، شەوی 10-5-2020  سەعات 7:30 دەقیقە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە چەند بنكەیەك فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا رووبەڕوی هێزەكانی پۆلیس بوبۆوە و تەقەی كردبوو.

راشگەیەنراوە: تۆمەتبار (ه ، م ، ع ) لەدایكبووی 1992 ی دانیشتوی شاری سلێمانی، كە لەچەند بنكەیەك داواكراوە و پێشتریش تەقەی لە مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد كردبوو لەكاتی چونیان بۆ دەستگیركردنی، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (405- 31 ، 229 و 430 ) كە بریندار كردن و سەرانەوەرگرتن و هەرەشەكردنە لە هاوڵاتیان ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

PUKmedia  راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket