riklam

تەندروستی جیهانی: ئەو چارەسەرانەی دۆزراونەتەوە كۆرۆنا لەناونابات

جیهان 09:38 PM - 2020-05-12
.

.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، هەندێك چارەسەر دزۆراونەتەوە كە توندی پەتای كۆڤید-19 و درێژی مانەوەی لەجەستەی مرۆڤ  كەمدەكاتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ چارەسەرێك نەدۆزراوەتەوە كە بتوانێت ڤایرۆسەكە بەتەواوەنی قەڵاچۆ بكات.

ئەمڕۆ سێ شەممە 12-5-2020، مارگرێت هاریس وتەبێژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنانووسیدا رایگەیاند: توێژینەوە سەرەتاییەكان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا، تونیویانە چەند دەرمانێك پەرەپێبدەن، كە دەتوانێت توندی پەتا كۆڤید-19 و درێژی ماوەی مانەوەی لەجەستەی مرۆڤدا كەمبكاتەوە.

هاریس راشیگەیاندوە: كە زانیاری ئەرێنیان لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەری كۆرۆنا پێگەیشتووە، بەڵام پێویستییان بەزانیاری زیاتر هەیە بۆئەوەی لە 100% لەبارەیەوە دڵنیا ببینەوە.

وتەبێژەكەی تەندروستی جیهانی روونیشی دەكاتەوە: كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەزۆر روەوە بۆتە جێی سەرسوڕمانی زاناكان، دۆزینەوەی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسەكە كارێكی قورسە.

وتەبێژ هاریس وتوشیەتی: بڵابوونەوەی پەتای كۆڤید-19 لەكیشوەری ئەفریقیا لە هەڵكشاندایە.

سەبارەت بەو پرسیارەی كە بۆچی نەتوانرا پەتاكە لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و بەرازیل سەركەوتوو نەبێت، هاریس رایگەیاند لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، هۆشداریمان دا، بەڵام وەك پێویست و بەجددی مامەڵەی بەوەوە نەكرا.

PUKmedia سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket