riklam

پەیامی یەكێتی پتەوكردنی ئاشتەوایی و یەكڕیزییە

ی.ن.ک‌‌ 08:31 PM - 2020-05-12
.

.

لە چوارچێوەی بەهێزكردن و داڕشتنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسیەكان، وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانی كوردستان کە پێکهاتبوو لە قادر عەزیزو د.سۆران جەمال تاهیر کارگێڕو ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سالار سەرحەدو جەزا سەید مەجید ئەندامانی سەرکردایەتی و رۆژان محەمەدو زیاد جەبار ئەندامانی پەرلەمان و ئازاد هەمەوەندی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠/٥/١٢ سەردانی جوڵانەوەی نەوی نوێ كرد لەشاری سلێمانی.

لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت لە گرنگیدانی یەكێتی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ سەرجەم پارت و لایەنە سیاسیەكان كرا، بەدەر لە جیاوزای بیروڕا، وە پەیامی یەكێتی پاراستنی یەك ریزی و ئاشتەوایی نێوان لایەنەكانەو هەوڵی چارسەر كردنی كێشەو گیرو گرفتەكانە.

لەلایەن خۆیانەوە سەكردایەتی سیاسی جوڵانەوەی نەوی نوێ پاش بەخێرهاتنی گەرمی وەفدی یەکێتی، هیوای بەردەوامی پەیوەندییەکی پتەویان خواست لەگەڵ یەکێتی وە بەردەوامی بە پەیوەندییەکان بدرێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket