riklam

روسیا.. زیاتر له‌ 10 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركران

جیهان 06:30 PM - 2020-05-12
.

.

ئه‌مڕۆ 12-5-2020، ناوه‌ندی ئوپراسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ڕوسیا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ 11565 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌ری روسیا تۆماكراون.

ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ 94 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراون، كۆی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌ش گه‌یشتۆته‌ 43512 حاڵه‌ت.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ 43.1% ئه‌وانه‌ی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ نیشانیه‌كی په‌تاكه‌یان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌.

زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ نوێیانه‌ی ئه‌مڕۆ تۆماركراون له‌شاری مۆسكۆیه‌، رۆژێك پێشتر 5392 حاڵه‌ت له‌شاری مۆسكۆ تۆماركرابوون، به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و شاره‌ گه‌یشتۆته‌ 121301 حاڵه‌ت.

ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش له‌شاری مۆسكۆ گه‌یشتۆته‌ 1179 حاڵه‌ت، كۆی چاكبوونه‌وه‌ش 19642 حاڵه‌ته‌.

له‌ڕووی ژماره‌ی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، خه‌ریكه‌ ڕوسیا نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ ئیسپانیا كه‌ له‌دوای ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌ دووه‌م وڵات داده‌نرێت.

PUKmediaروسیا الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket