riklam

كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران چه‌ند داواكارییه‌ك ده‌خاته‌ڕوو

کوردستان 05:36 PM - 2020-05-12
.

.

كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له‌یاداشتێكدا كه‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یان كراوه‌ چه‌ند داواییه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی خوێندن و هه‌روه‌ها چۆنێتی به‌شداریكردنی خوێندكاران له‌تاقیكردنه‌وه‌كاندا خستۆته‌ڕوو.

به‌شداریكردنی گشتی(دخول عام) له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری جێبه‌جێ بكرێت و باری ده‌روونی و دارایی خوێندكاران و ناهه‌مواری دۆخه‌كه‌ له‌به‌رچاو بگیرێت.

هه‌روه‌ها له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌شداری گشتی (دخول عام)دا ژماره‌ی وانه‌ی كه‌وتوو زیاد بكرێت و یا خود نمره‌ی قه‌رار دیاری بكرێت بۆ خوێندكاران.

له‌به‌شێكی یاداشته‌كه‌دا هاتووه‌ لێخۆشبوون یان كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن له‌ خوێندنگا و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كان بكرێت به‌ تایبه‌تی كرێی خوێندنی وه‌رزی دووه‌م له‌به‌ر خراپی باری دارایی كه‌سوكاری خوێندكاران و دواكه‌وتن و پێنه‌دانی مووچه‌كانیان.

PUKmedia 

 

128.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket