riklam

خوێندنی باڵای هه‌رێم به‌شداری كۆنفرانسی خوێندنی ئۆنلاین له‌ عیراق ده‌كات

کوردستان 05:16 PM - 2020-05-12
.

.

"خستنه‌ڕوی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی له‌ زانكۆكانی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌و دانانی پلانی درێژ خایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتو سود له‌م ئه‌زمونه‌ وه‌ربگیرێت"، گرنگترین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌بوون كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم له‌ كۆنفرانسی لوتكه‌ی خوێندنی ئۆنلاین له‌ عیراق خرایه‌ڕو.

به‌نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ریه‌ك له‌ د. محمد حوسێن ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیای جۆری و د. خه‌تاب ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێندن و پلاندانان به‌ وه‌كاله‌ت، ئه‌مڕۆ به‌شدار بون له‌ كۆنفرانسی لوتكه‌ی خوێندنی ئۆنلاین له‌ عێراق كه‌ به‌ ناونیشانی (خوێندن هه‌رگیز ناوه‌ستێت) به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای هواوی و ڕێكخراوی یونسكۆ بۆ زانكۆكانی كوردستان و عیراق به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ڕێكخرابوو.

 له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا وتاری هه‌ریه‌ك له‌ ڕێكخراوی یونسكۆ و كۆمپانیای هواوی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق پێشكه‌شكران، له‌ وته‌یه‌كیشدا د. محه‌مه‌د حوسێن ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری به‌ نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستانی وتارێكی پێشكه‌ش كردو تیایدا ئاماژه‌ی به‌ هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی له‌ زانكۆكانی كوردستان كرد وه‌ك ئه‌زمونێكی سه‌ره‌تایی، بۆ ئه‌مه‌ش وتی: له‌پێناو پاراستنی پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی 219 -2020 و به‌فیرۆنه‌چونی ساڵێكی خوێندن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ڕێككاره‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، پلان و به‌رنامه‌كانی بۆ پاراستنی پرۆسه‌ی خوێندن ئه‌نجامدا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ڕێوه‌چونی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی به‌شێوه‌ی پاڵپشتیكار وه‌ك باشترین بژارده‌ خسته‌ به‌رده‌م زانكۆكانی كوردستان.

د. محه‌مه‌د حوسێن ئه‌حمه‌د وتیشی: له‌ ئێستادا پرۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌ زانكۆكانی كوردستان به‌رده‌وامه‌و پلانی درێژخایه‌نمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو سود له‌م پرۆسه‌یه‌ وه‌ربگیرێت.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ زانكۆكانی سه‌ڵاحه‌دین و پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئه‌زمونی به‌ڕێوه‌چونی خوێندنی ئه‌لیكترۆنیان له‌ زانكۆكانیان بۆ به‌شدارن خسته‌ڕو له‌ پاڵیشیدا هه‌ریه‌ك له‌ زانكۆكانی عیراقیش به‌هه‌مان شێوه‌ باسیان له‌ خوێندنی ئه‌لیكترۆنی له‌ زانكۆكانیان كرد، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌و گواستنه‌وه‌ی ئه‌زمونی خوێندنی ئۆنلاین له‌ نێوان چین و عیراق و خستنه‌ڕوی بۆ زانكۆكانی كوردستان و عێراق.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا زانكۆكانی وڵاتی چین ئه‌زمونی كاركرنیان بۆ خوێندنی ئۆنلاین له‌ زانكۆكانیان له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا خسته‌ڕو و ئاماژه‌یان به‌ هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یان وه‌ك باشترین بژارده‌ بۆ ئاماده‌بوان نیشاندا.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket