riklam

لیژنه‌ی دارایی پاشكه‌وتی مووچه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌

عیراق 04:16 PM - 2020-05-12
.

.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، حكومه‌تی فیدراڵی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ مووچه‌ی ته‌واوه‌تی فه‌رمانبه‌رانی بدات.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 12-5-2020، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: لیژنه‌ی دارایی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بڕین و پاشه‌كه‌تكردنی زۆره‌ملێی به‌شێكی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌تده‌كاته‌وه‌، ره‌تیشیكرده‌وه‌ كه‌ لیژنه‌ی دارایی و به‌گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش پێشنیاری سیستمی پاشكه‌وتی زۆره‌ملێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كردبێت.

شیروان میرزا وتیشی: پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ پێشنیاری چه‌ند راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌و پێشنیاره‌ی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تكردوه‌ته‌وه‌.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌ حكومه‌تی فیدراڵی ده‌ستمان كه‌وتووه‌، حكومه‌ت ده‌توانێت مووچه‌ی ته‌واوه‌تی فه‌رمانبه‌ران تا كۆتایی ‌مساڵ دابین بكات.

 PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket