riklam

ترەمپ بۆ كازمی: عیراق وڵاتێكی بەهێزو كاریگەرە

عیراق 09:54 PM - 2020-05-11
.

.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەپەیوەندییەكی تەلەفونیدا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ سەرۆكی وەزیرانی نوێی عیراق دووپاتكردەوەو عیراقی بەوڵاتێكی بەهێزو كاریگەری ناوچەكە وەسفكردوە، هەردوولاش رێككەوتون لەبوارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناو پێشخستنی وەبەرهێنانی ئابووری هەماهەنگی نێوانیان فراوان بكەن.

ئەمڕۆ 11ی ئایاری 2020 پەیوەندییەكی تەلەفونی لەنێوان دۆناڵد ترمەپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق ئەنجامدراو كازمی وێڕای سوپاسگوزاری خۆی بۆ سەرۆكی ئەمەریكا جەختیكردۆتەوە كە خوازیارن پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ وڵاتە یەكگرتووكانی ئەمریكادا هەبێت.

لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ بەكازمی راگەیاندوە: عیراق وڵاتێكی بەهێزو گرنگە، سەرەڕای ئەو رۆڵە كاریگەرەی  كە لەناوچەكەدا هەیەتی، رۆڵی كاریگەریشی هەیە لەسەقامگیریی ناوچەكەو جیهاندا.

ئەوەشی بەسەرۆك وەزیرانی عیراق وتوە: دەبێت پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات پەرەی پێبدرێت، ئامادەیی وڵاتەكەشی پیشانداوە پشتگیری لەئابووری عیراق بكات و هاوكاری ئابوری پێویستی پێشكەش بكات.

هەر لەو پەیوەندییەدا هەردوولا رێككەوتن كە لەبوارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو پێشخستنی وەبەرهێنانی ئابووری هەماهەنگی نێوانیان فراوان بكەن.

PUKmedia ئاژانسەكان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket