riklam

تەندروستی عیراق 51 حاڵەتی نوێی كۆرۆنای رایگەیاند

عیراق 09:31 PM - 2020-05-11
.

.

 تەندروستی عیراق رایگەیاند 51 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوەو 56 توشبووش چاكبونەتەوەو  لەئێستادا 918 توشبوو لەنەخۆشخانەكان ماون.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا ئاماری توشبوانی بەكۆرۆنا بڵاوكردەوەو دەڵێت: ئەمڕۆ تاقیگەكانی سەر بەوەزارەتمان 51 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنایان تۆماركردووە، پشكنین بۆ دوو هەزارو 548 كەس كراوەو بەوەش كۆی ئەو نمونانەی كە تا ئێستا پشكنینیان بۆ ئەنجامدراوە گەیشتۆتە 129 هەزارو 701 پشكنین.

تەندروستی عیراق رونشیكردوەتەوە: لەپارێزگاكانی عیراق بەهەرێمی كوردستانەوە 56 حاڵەتی نوێی چاكبوونەوەش تۆماركراوەو حاڵەتێكی گیان لەدەستدانیش بەكۆرۆنا هەبووە كە لەناوچەی كەرخی بەغدایە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو كە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تائێستا كۆی توشبووان گەیشتوەتە سێ هەزارو 818 حاڵەت  كە هەزارو 790یان چاكبونەتەوەو 110 كەسیش گیانیان لەدەستداوەو 918 كەسیش لەنەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا چارەسەر وەردەگرن.

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket