riklam

هۆشداریی لە هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەبروسكە دەدرێت

کوردستان 10:28 PM - 2020-05-05
.

.

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەرەبەیانی سبەینێ شەپۆلێكی بارانبارینی مامناوەند و بەلێزمە و هەورە بروسكە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هەندێك جار خۆڵبارینیشی لەگەڵدا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین و هەورە بروسكەدا و رایگەیاند: لە بەرەبەیانی سبەینێوە 6-5-2020 لە ئەنجامی هاتنی نزمەپاڵەپەستۆی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست شەپۆلێكی بارانبارین و هەورە بروسكە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ئەنجامدا باران بە رێژەی مام ناوەند و هەندێك جار بارانی بە لێزمە دەبارێت.

راشیگەیاند: هاوكات خێرایی با دەگاتە (30-40) كم و لە هەندێك ناوچەش چالاكدەبێت و دەگاتە 50كم.

كەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە: پێشبینی دەكرێت خۆڵبارین هەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان دابارینی تەرزەبارین و پلەكانی گەرماش بۆ (4-6) پلە روو لە دابەزین بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راشیگەیاندووە: كاریگەری ئەم شەپۆلە تا ئەوی چوار شەممە بەردەوام دەبێت و دواتر كۆتایی پێدێت.

PUKmedia تایبەت

555.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket