riklam

لەسەنتەری ئاكرێ دوو گەنج دەكوژرێن

کوردستان 06:42 PM - 2020-05-03
.

.

لەسەنتەری قەزای ئاكرێ لەماوەی كەمتر لە 24 سەعاتدا دوو گەنج كوژران كە یەكێكیان كارمەندی ئاسایشەو تائێستاش بكوژەكەی دەستگیر نەكراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دراوەتە PUKmedia دوێنێ لەسەنتەری قەزای ئاكرێ گەنجێك بەناوی حەردان عەبدولجەبار كە تەمەنی لەسەرو 20 ساڵانەوەیە لەلایەن كەسانی چەكدارەوە دەستڕێژی گوللەی لێكراوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، دوای رووداوەكەش هێزە ئەمنیەكان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوەو بەتۆمەتی كوشتنی گەنجەكە كەسێك دەستگیركراوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی وت: ئەمڕۆش هەر لەسەنتەری ئاكرێ گەنجێكی تر بەناوی (نەشوان عارف شێروانی) كە كارمەندی ئاسایشەكەو لەكەمپی بەردەڕەش دەوام دەكات دەستڕێژی گوللەی لێكراوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە‌، كارمەندە كوژراوەكەی ئاسایش خێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵەو دانیشتوی گەڕەكی گوڵانی سەنتەری ئاكرێیەو تائێستاش هیچ كەسێك لەسەر كوشتنی دەستگیرنەكراوە.

PUKmedia تایبەت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket