riklam

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌: زیاتر له‌ 14 هه‌زار هاووڵاتی گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ بۆ عیراق

عیراق 05:54 PM - 2020-05-03
.

.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاشكرایكرد، تا ئێستا زیاتر له‌ 14 هه‌زار و 300 هاووڵاتی له‌ ڕێی ژماره‌یه‌ك گه‌شتی ئاسمانییه‌وه‌، گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ بۆ عیراق.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند: دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌ زۆربه‌ی وڵاتان، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌ وڵاتانی جیهان، تا ئێستا 14 هه‌زار و 391 هاووڵاتییان له‌ ڕێی 75 گه‌شتی ئاسمانی له‌ 20 وڵاته‌وه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ عیراق.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق وتیشی: به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێڵی فڕۆكه‌وانی عیراق و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیان، ڕێكخستووه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket