riklam

ده‌زگای مرۆی مام هاوكارییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته‌ قه‌زای دوكان

کوردستان 04:39 PM - 2020-05-03
.

.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3-5-2020، سیروان سه‌رحه‌د قائمقامی قه‌زای دوكـان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕێكی زۆر هاوكاری خۆراكیمان له‌لایه‌ن ده‌زگای مرۆیی مام پێ گه‌یشت، ئێمه‌ش له‌ ڕێگه‌ی لیژنه‌كانمانه‌وه‌ گه‌یاندمانه‌ ده‌ست ئه‌وه‌ ماڵانه‌ی هه‌ژارن و پێویستیان پێیه‌تی.

قائمقامی دوكــان وێڕای ده‌ست خۆشی له‌ ده‌زگای مرۆیی مام  و گه‌نجانی خۆبه‌خشی قه‌زاكه‌ داواشیكرد، گرنگی زیاتر به‌قه‌زاكه‌ بدرێت، چونكه‌ سنووره‌كه‌ی فراوانه‌و خێزانێكی زۆری كه‌مده‌رامه‌ت له‌و سنووره‌ نیشته‌جێن و له‌ ئێستادا پێویستیان به‌ هاوكاری هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها فه‌لاح سه‌ڵاح سه‌رۆكی ده‌زگای مرۆیی مام به‌ PUKmedia ی  رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی ھاوكاریكردنی خه‌ڵكانی كه‌مده‌رات و ئه‌وانه‌ی له‌م دۆخه‌دا پێویستان به‌ ھاوكارییه‌، به‌ھاوكاری قائیمقامیه‌تی قه‌زای دوكان دوای ناونوسكردن و سه‌رژمێری دروست، ئێمه‌ بڕێك خۆراكی پێویستمان گه‌یانده‌ قه‌زای دوكان، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ هاوكاریه‌كانی ده‌زگای مرۆیی مام به‌رده‌وامی ده‌بێت.

ماوه‌ی دوومانگه‌ به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ڕێگریكردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو جێبه‌جێكردنی ڕێنمایه‌كان و پێنه‌دانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی خۆیدا به‌شێكی زۆری هاووڵاتیانی سنووری دوكان كه‌وتونه‌ته‌ ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ پێویستیان به‌هاوكارییه‌.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د/ دوكـان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket