riklam

بەژمارە نادادییەكانی مەركەزیی بەرامبەر سلێمانی ئاشكرادەكرێت

کوردستان 03:52 PM - 2020-05-03
.

.

پەرلەمانتارێكی كوردستان بەژمارەو بەڵگە نادادپەروەرییەكانی حكومەتی مەركەزیی هەرێم بەرامبەر سلێمانی ئاشكرا دەكات و دەڵێت:ناكرێت بەغدا بودجەی پرۆژە بۆ سلێمانی بنێرێت و لەهەولێر بۆ نیوە كەمبكرێتەو‌ە، چەمچەماڵ غازی ماڵان و كارەبای هەموو هەرێم دابین بكات و لەگەڵ قەزایەكی وەك ئاكرێ جیاوازی بودجەی شارەوانییەكەیان 15 هێندە بێت، بۆ بومەلەرزەكەی دەربەندیخان سەرۆكی حكومەتی پێشوو بەڵێنیدا شۆفڵێكیدا دوا دوو ساڵ هێشتا نەگەیشتوە، بەڵام بۆ لافاوەكەی ئەمساڵی دهۆك سێ ملیۆن دۆلاری قەرەبوو خەرجبكرێت.

رۆژان شەهید حەمەڕەش پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان لەوتارێكیدا بەناونیشانی (بۆچی سیستەمی لامەركەزی پێویستە؟)، باس لەوەسدەكات لامەركەزی لەئێستادا هەنگاوێكی گرنگە بۆ دابەشكردن و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتە كاڕگێڕییەكان و هێنانەكایەی هاوسەنگی و دادپەروەری لە دابەشكردنی داهاتەكان بەسەر تەواوی ناوچەكانی كوردستاندا، دەشڵێت: ئەزمونی چەند ساڵەی رابردوی حوكمڕانی هەرێم دەریخست كۆكردنەوەی تەواوی دەسەڵاتەكان لە ئەنجومەنی وەزیران نادادی و نا هاوسەنگی لەنێوان شارو شارۆچكەكانی كوردستانیش دروستكردوە .

ئەو پەرلەمانتارە بەژمارە نادادییەكان ئاشكرا دەكات و دەڵێت: بەرهەمی نەوتی خورمەڵە لەهەولێرو تاوكێ لە دهۆك ١٠٠٪‏ زیادیكردوە كەچی بەرهەمی نەوتی شیواشۆكی كۆیە ٩٠٪‏ كەمیكردوە، بەڵام لەغازی كۆرمۆری چەمچەماڵ كارەبای هەولێر و دهۆك دابیندەكرێتـ هەروەها گرێبەستی ژمارە (١) تا (١٥)ی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییە جیهانیەكان تەنها لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك كراوە بۆ ئەوەی هەمیشە بەرهەمی نەوتی ئەو ناوچەیە بەمەبەست پەرەی پێبدرێت.

ئەو نادادییە مەركەزییەی بەرامبەر سلێمانیش دەكرێت ئاشكراش دەكات دەڵێت: لەكاتێكدا لەساڵی ٢٠١٥ دا حكومەتی عیراق لەبودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكاندا (٤٤) ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردوە تیایدا بڕی ( ١٨ )ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخانكراوە، بەڵام تەنها ( ٩ ) ملیار دینار، بۆ رێگری لەم جیاكاری و نادادییەی پارێزگای سلێمانی لەئەزمونی حكومەتی مەركەزی هەرێم چەشتویەتی پێویستە لامەركەزی جێبەجێكرێت .

بەشێكی تری نادادیەكان بەژمارە رونكردوەتەوەو نوسیویەتی: بودجەی پارێزگای دهۆك بۆ ساڵی ٢٠١٣ بریتیە لە ١١,٧ ملیار دینار، حكومەتی هەرێم ٤٨ ملیاری بۆ تەرخان كردوە واتا ٣٦,٣ ملیار دیناری زیاتر لە بودجەی خۆی بۆ سەرفكراوە، لەساڵی ٢٠١٤ دا كە بودجە پەسەند نەكراوە بڕی ٣٢ ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە، هەروەها بۆ ساڵەكانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لەسەر بنەمای ١٠٠٪‏ی خەرجی ٢٠١٤ پارە بۆ پارێزگایی دهۆك خەرجكراوە،بەڵام بۆ پارێزگای سلێمانی بودجەكەی بۆ ‏٣٥٪  كەمكراوەتەوە، پارێزگای ھەولێریش بودجەكەی كەمكراوەتەوە، بەڵام قەرەبووی ئەو كەمكردنەوەی بۆ كراوەتەوە لەپارەی نەوت بڕی ١٨,٥ ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجكراوەتەوە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكانی.

دەشڵێت:پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین باجی گەورەی سیستمی مەركەزییەتی ئیداری و قەیرانی دارایی دەدات، شارەوانی كەلار ٢٠ ملیۆن دیناری مانگانەی بۆ تەرخان كراوە، بەڵام شارەوانی زاخۆ ٢٦٠ ملیون دینار، شارەوانی چەمچەماڵ (٤) ملیۆن دیناری بۆ تەرخان كراوە لەكاتێكدا بە كێڵگەی غازی ئەو شارە غازی ماڵان و غازی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم دابین دەكرێت، لەبەرامبەردا بڕی (٦٠) ملیۆن دینار بۆ شارەوانی ئاكرێ دابین دەكرێت.

هەروەها دەشڵێت:لەدەربەندیخان بومەلەرزە رویدا سەرۆكی حكومەتی پێشوو بەڵێنیدا شۆفڵێكیان بۆ دابین بكات، (٢) ساڵ تێدەپەڕێت نەیناردوە، بەڵام بۆ لافاوەكەی ئەمساڵی دهۆك ( ٣ )ملیۆن دۆلاریان بۆ خەرجكرد .

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket