ھاوخه‌می مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی بۆیادی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ر
جینۆساید 02:48 PM - 2020-05-03.
له‌یادی (32) ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی گونده‌كانی گۆپته‌په‌و عهسكهردا درود بۆ ڕۆحیانه‌تی شه‌ھیدانی ئه‌و شاڵاوهو سه‌رجه‌م شه‌ھیدان و ٸهنفالكراوانی كوردستان.
له (3_5_1988) قۆناغی چواره‌می شاڵاوی ئه‌نفال ده‌ستی پیكرد, ھه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی ( چه‌مچه‌ماڵ, ته‌كیه, قه‌ره‌ھه‌نجیر, ئاغجه‌له‌ر, كۆتهل, ته‌قته‌ق, كۆیه, شوان, دیگه‌ڵه, پردی, قوشته‌په, دوكان, خه‌له‌كان و مه‌خمور) ی گرته‌وه. سه‌ره‌تای شاڵاوه‌كه بهكیمیابرانكردنی گۆپته‌په و عه‌سكه‌ر ده‌ستی پیكرد, له ئیواره‌یه‌كی فینكدا گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ری سه‌وز پۆش له‌باوه‌شی به‌ھاردا خه‌ڵتانی خوین بوون, جوتیاره‌كان وه‌كو دوو عاشق له‌گه‌ڵ زه‌وییه بهپیتهكانیاندا سه‌رقاڵی بژیوی ژیانیان بوون بهبهرھهمھینانی گه‌نم و جۆ, ڕه‌زو باخی ھهناروو ھه‌نجیرو تری, ئه‌وه‌ی كه بیریان لینهدهكردهوه مردنی به‌كۆمه‌ڵ بوو به‌چه‌كی كیمیاوی قه‌ده‌غه‌كراو, به‌ڵام دووكه‌ڵی سپی ٸه‌و بۆمبانه‌ی كه فڕۆكه‌كانی ڕژیمی به‌عسی فاشی له عهسكهروو دواتریش له گۆپتهپهتهپه فڕییان دانه خواره‌وه سه‌ره‌تای ویرانكردن و ڕوخاندنی ئه‌و ناوچه‌یه‌بوو له‌گه‌ڵ شه‌ھیدكردنی(109) كه‌س به‌چه‌كی كیمیاوی, له ڕۆژی دواتر واته (4_5_1988) ھیرشی زه‌مینی ده‌ستی پیكردوو نزیكه‌ی (264) كه‌سیش ئه‌نفالكران,گوندی گۆپته‌په سوتیندراو ڕوخینرا.
خه‌ڵكی ئاغجهلهروو گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ر به‌دریژایی خه‌باتی شۆرشی نویی گه‌له‌كه‌مان خه‌ڵكانیكی شۆرش گیڕو ناوچه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیژی بون, خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه به‌شیكن له ھه‌ناوی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان, سه‌رۆك (مام جه‌لال) ھه‌میشه ئه‌و ناوچه‌یه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی به په‌ناگه‌ی ھیزی پیشمه‌رگه ناوبردووه٠ ٸه‌م ناوچهیهدهیان سه‌ركرده‌ی سیاسی و پیشمه‌رگه‌ی ئازای پیشكه‌ش به‌كوردستان كردووه, خاوه‌نی سه‌دان شه‌ھیده, بۆیه خۆمان به‌قه‌رزارباری خه‌ڵكی ٸه‌و ناوچه‌یه ده‌زانین.
به‌داخه‌وه له‌دوای چه‌ندین ساڵ حوكمڕانی كوردی, به‌ڵام نه‌توانراوه وه‌كو پیویست ٸه‌و ناوچه‌یه ئاوهدانبكریتهوهو خزمه‌تگوزاری پیویستی پیبگهیهندریت.
دوای (32) ساڵ له كیمیا بارانكردنی گوپتهپهو عهسكهرو شاڵاوی ٸهنفال تاوه‌كو ٸیستا به‌جینۆساید نهناسینراوهو قه‌ره‌بوی كه‌س وكاره‌كانیان نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌م یاده خه‌مناكه‌دا جاریكی تر پشتگیر و وه‌فای خۆمان له مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ خه‌ڵكی گۆپته‌و عه‌سكه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نین و پیتان ده‌ڵیین ئیمه به‌شیكین لهئازارو داواكارییه‌كانی ئیوه‌و ھه‌میشه پشت و په‌نای كه‌س وكاری شه‌ھیدانین.
مه‌ڵبه‌ندی ١٢ی چه‌مچه‌ماڵی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
٢٠٢٠/٥/٣
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
مووچەی مانگی نیسان دابەشدەکرێت
12:03 AM - 2024-05-15 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە د. مەزهەر خوراسانی دەکات
07:57 PM - 2024-05-14 -
مەکتەبی سیاسی: یەکێتی هەمیشە پشتیوانی لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكات
06:18 PM - 2024-05-14 -
وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی نیسانی بۆ هەرێم نارد
04:43 PM - 2024-05-14
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: دڵنیام لە توانا و ئەزموون و لێهاتوویی خوێندکاران و گەنجانی وڵاتەکەم
09:50 PM - 2024-05-14
یەکێتی مامۆستایان داوای 56 مووچەی پاشەکەوتکراو و نەدراو و لێبڕاو دەکات
06:37 PM - 2024-05-14
ئەندامێکی ئەنجومەن: بانکی تی بی ئای نەچووەتە ناو هەژماری من
03:15 PM - 2024-05-14
سه‌رۆك بافڵ: هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ گۆڕانكاری له‌حوكمڕانی
12:03 PM - 2024-05-14
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی مامۆستایان داوای 56 مووچەی پاشەکەوتکراو و نەدراو و لێبڕاو دەکات
کوردستان 06:37 PM - 2024-05-14 -
مەکتەبی سیاسی: یەکێتی هەمیشە پشتیوانی لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكات
کوردستان 06:18 PM - 2024-05-14 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ لەتیف فاتیح فەرەج
پرسەنامە 06:10 PM - 2024-05-14 -
وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی نیسانی بۆ هەرێم نارد
کوردستان 04:43 PM - 2024-05-14 -
ئەندامێکی ئەنجومەن: بانکی تی بی ئای نەچووەتە ناو هەژماری من
کوردستان 03:15 PM - 2024-05-14 -
پێشمەرگەیەکی مەفرەزە سەرەتاییەکان بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-05-14 -
سه‌رۆك بافڵ: هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ گۆڕانكاری له‌حوكمڕانی
کوردستان 12:03 PM - 2024-05-14 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی دکتۆر مەتی
پرسەنامە 11:26 AM - 2024-05-14