riklam

حاكمی نیویۆرك: هێشتا مه‌ترسی كۆرۆنا له‌ وڵاتدا به‌رده‌وامه‌

جیهان 02:26 PM - 2020-05-03
.

.

حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك داوای له‌ هاووڵاتیان كرد، درك به‌ مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ن و روونیشیكرده‌وه‌: ئه‌سته‌مه‌ به‌م نزیكانه‌ جموجۆڵی بازرگانی له‌ ویلایه‌ته‌كه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

ئه‌ندرۆ كۆمۆ حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك، رایگه‌یاند: ئاشكرایه‌ هاووڵاتیان به‌هۆی بێكاریی گوزه‌رانیان خراپه‌، به‌ڵام پێویسته‌ درك به‌وه‌ بكرێت كه‌ هێشتا مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه‌، به‌تایبه‌ت له‌ ویلایه‌تی نیویۆرك، وتیشی: ناكرێت له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووش بون و گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، راسته‌وخۆ ژیان ئاسایی بكرێته‌وه‌.

 لێدوانه‌كه‌ی حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك له‌كاتێكدایه‌، كه‌ جموجۆڵی بازرگانی له‌ ویلایه‌ته‌كانی ته‌كساس و جۆرجیا، ئاسایی بۆته‌وه‌.

ئه‌ندرۆ كۆمۆ حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك، له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا راشیگه‌یاند: به‌پێی ئاماره‌كان، له‌ ئێستادا رۆژانه‌ نزیكه‌ی 900 حاڵه‌تی نوێی توش بوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی نیویۆرك، تۆمار ده‌كرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket