سۆزی داریوش
بابەتی گۆڕاو 12:49 PM - 2020-05-03.
سۆزی داریوش
* كوڕی باشیی مالكی هیچ لە قوڕمساغیی عەبادی كەم ناكاتەوە.
-شاندی دانوستانكاری هەرێم-
* خراپیی حكومەت هیچ لە بودەڵەیی ئیعلام كەم ناكاتەوە.
-شێخ نەماوێك-
* داخستنی فەرمانگەكان یەك زەڕە بەرهەمی هەرێم كەم ناكاتەوە.
-پسپۆڕێكی ئامار-
* رەزاگرانیی دەسەڵات هیچ لە ناشیرینیی ئۆپۆزیسیۆن كەم ناكاتەوە.
-چاودێرێكی سەربەخۆ-
* كوردپەروەرییەكەی ئەردۆغان بە قەدەر تاڵە موویەك قوڕمساغیی بەششار كەم ناكاتەوە.
-كوردێكی رۆژئاڤا-
* باوكی قەیرانی داراییش ئەوەندەی سەرەسۆدەیەك تەماعی دووكاندار كەم ناكاتەوە
-كڕیارێكی راشكاو-
* دڕندەیی گورگ هێندەی پشقلێك بێڕەحمیی قەساب كەم ناكاتەوە.
-هەقایەتی مەڕێك بۆ بەرخەكەی-
* هەزار فلیمی هۆڵۆكۆست بایی قنگە جگەرەیەك بێ شەرەفیی داعش كەم ناكاتەوە.
-كچە ئێزدییەك-
* فێڵ و فەرەجی تاران میللیمەترێك لە ساختەچێتیی ئەمریكا كەم ناكاتەوە.
-عەرەبێكی سەلەفی-
* دەنگخۆشیی شەجەریان هیچ لە سیحر و سۆزی داریوش كەم ناكاتەوە.
-مۆسیقارێك-
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
01:36 PM - 2024-05-05 -
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 سهرباری رێگرییهكانی حكومهتی ههرێم 102 خێزانی ئاواره گهڕانهوه شهنگال
ئهندامێكی لیژنهی دارایی: تهوتین دواكهوتنی مووچه چارهسهر دهكات
11:47 AM - 2024-05-05
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-05
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
07:34 PM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەهەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 07:56 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی خەسرەوی حەمەی محە
پرسەنامە 06:08 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولستار محەمەد
پرسەنامە 04:39 PM - 2024-05-05 -
سهرباری رێگرییهكانی حكومهتی ههرێم 102 خێزانی ئاواره گهڕانهوه شهنگال
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
ی ن ک 01:36 PM - 2024-05-05 -
ئهندامێكی لیژنهی دارایی: تهوتین دواكهوتنی مووچه چارهسهر دهكات
کوردستان 11:47 AM - 2024-05-05 -
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:23 AM - 2024-05-05 -
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04