riklam

په‌رله‌مان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر حكومه‌تی نوێ

عیراق 10:41 AM - 2020-05-03
.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 4-5-2020 په‌رله‌مانتارانی كورد بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق.

له‌و باره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ په‌رله‌مانتارانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كانیشه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غدا بۆ ئاماده‌كاری به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان به‌كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی.

وتیشی: پێده‌چێت سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجامبدرێت و پاشان كاتێك دانرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق.


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket