riklam

گرژی له‌نێوان هێزه‌كانی كۆریای باكوور و باشووردا روویدا

جیهان 09:38 AM - 2020-05-03
.

.

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای كۆریای باشوور رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3-5-2020 گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان هێزه‌كانی پاراستنی سنوری كۆریای باكوور و باشووردا روویدا.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای كۆریای باشوور ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هێزه‌كانی پاسه‌وانی كۆریای باكوور له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ ته‌قه‌یان له‌هێزه‌كانی كۆریای باشوور كردووه‌ و ئه‌وانیش وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هیچ كه‌س بریندار نه‌بووه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی به‌ سوپای كۆریای باكووره‌وه‌ بكه‌ن تا هۆكاری روودانی ئه‌و گرژییه‌ روونبێته‌وه‌.

 ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌وه‌ بكرێته‌ سه‌ر یه‌ك.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket