riklam

كەناڵی سەرۆكایەتی كۆمار لەتلیگرام تۆماركرا

عیراق 11:32 PM - 2020-05-02
.

.

ناوەندی راگەیاندنی دیجیتاڵی (DMC) رایگەیاند، كە سەكۆی تیلیگرام یەكەم كەناڵی فەڕمی لەعیراق لەسەر سەكۆكەی تۆماردەكات.

 

ناوەندەكە جەختیش لەسەر ناونیشانی كەناڵی سەرۆكایەتی كۆمار دەكاتەوە كەبەم شێوەیەی خوارەوەیە:

https://t.me/IraqiPresidency

 

رۆژی هەینی 1ی ئایار بەشێوەیەكی فەڕمی كەناڵەكە، وەك یەكەم كەناڵی فەڕمی لەعیراق تۆماركرا.

ناوەندی راگەیاندنی دیجیتاڵی  روونیشی كردۆتەوە، كە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لەساڵی 2018 ەوە بەشێوەیەكی بەرچاو گرنگیداوە بە راگەیاندنی ژمارەەیی، لەو چوارچێوەیەشدا چەند سەكۆیەكی جیاوازی لەسەر تۆڕەكانی فەیسبووك و تویتەر و ئینستیگرام و تیلیگرام دروست كردووە، كەپاشان هەموویان بوونەتە جێی متمانەو باوەڕ.

ناوەندەكە داوا لە دامودەزگاكانی تری حكومەت دەكات كە كۆی هەژمارەكانی خۆیان لە سەر سەكۆ جیاجیاكان تۆمار بكەن، ئەوەش لەپێناو رێگریكردنە لەبڵاوبوونەوەی هەواڵی ساختە و  چەواشەكردنی بەکارهێنەر.

 

سەنتەری راگەیاندنی دیجیتاڵی

شەممە/ 2 ی ئایاری 2020

 

PUKmedia راگەیەنراو 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket