riklam

خانه‌قین.. بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویدا

کوردستان 06:46 PM - 2020-05-02
.

.

ئه‌مڕۆ 52-5-2020، ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری خانه‌قین تۆماركراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ PUKmedia به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌، ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عیراق ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 2:35 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌گه‌یلان كه‌ 30 كیلۆته‌مه‌تر له‌شاری خانه‌قینه‌وه‌ دووره‌ روویداوه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌  3.4 پله‌ بووه‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر و له‌دووری 30 كیلۆمه‌تر له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری خانه‌قین به‌بێ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان هه‌ستیان پێكردبێت روویداوه‌.

 له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ دوێنێ شه‌ویش بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ قه‌زای زاخۆ روویداوه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكی نه‌بووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت
 




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket