riklam

بۆچی یه‌كێتی لامه‌ركه‌زیه‌تی ده‌وێت؟

ی.ن.ک‌‌ 03:55 PM - 2020-05-02
.

.

رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌چه‌ند خاڵێك روونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆچی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لامه‌ركه‌زیه‌تی ده‌وێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌نوسینێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌، مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌سلێمانی به‌ به‌راوورد به‌ ساڵانی رابردوو زۆر كه‌میكردووه‌، بۆیه‌ به‌ڵێ لامه‌ركه‌زیه‌تمان ده‌وێت.


1- وه‌ك نمونه‌یه‌ك ساڵی 2011 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی 59 ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، له‌ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی و دارایی و هونه‌ری، كه‌چی ساڵی 2014 كه‌مكرایه‌وه‌ بۆ 3 ده‌سه‌ڵات!! به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێدانی مۆڵه‌تی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رھێنان له‌سلێمانی بوو  له‌ساڵی 2012دا 39 مۆڵه‌تی پرۆژه‌ دراوه‌،  ساڵی 2013  گه‌شتۆته‌ 43 پرۆژه‌، واته‌ به‌نزیكه‌یی له‌ھه‌ر ھه‌فته‌یه‌كدا  1 مۆڵه‌ت دراوه‌ له‌وساڵه‌دا.


2- له‌به‌رامبه‌ردا له‌ ساڵی 2017 كه‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی مۆڵه‌تی پرۆژه‌ی وه‌به‌رھێنان برایه‌وه‌ بۆ ھه‌ولێر، ژماره‌ی پرۆژه‌كان دابه‌زیوه‌ بۆ 5 مۆڵه‌ت، واته‌ به‌نزیكه‌یی له‌ 10 ھه‌فه‌تدا له‌سلێمانی 1 مۆڵه‌تی پرۆژه‌ی وه‌به‌رھێنان دراوه‌! ساڵی  ساڵی 2018 مۆڵه‌تی 8 پرۆژه‌دراوه‌، واته‌ به‌مانگ و نیوێك یه‌ك پرۆژه‌!


3-به‌ڵێ لامه‌ركه‌زی كارگێڕی و داراییمان ده‌وێت بۆ ڕاستكردنه‌وه‌و چاككردنی ئه‌م كه‌موكورتیانه‌، حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و ناشه‌فاف و پڕ له‌ڕۆتین شكستی ھێناوه‌، ئه‌م ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ یه‌ك نمونه‌ی ته‌نھا یه‌ك سێكته‌ره‌، ئابوری له‌مه‌ركه‌زیه‌تدا ئاوا ده‌پوكێته‌وه‌.


4- له‌ئێستاوه‌ خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان ئۆقره‌یان لێبڕاوه‌ ھه‌یانه‌ ھه‌ر له‌بنه‌ماوه‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌ھه‌ڵه‌ تێگه‌شتون، ھه‌شه‌ ده‌یه‌وێت به‌ھه‌ڵه‌ په‌خشی بكات بۆ خزمه‌تی ئه‌جێندایه‌كی دیاریكراوی ده‌سه‌ڵاتخوازی غه‌ریب به‌ سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، لامه‌ركه‌زی یان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی و دارایی به‌ندێكی ڕێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕانه‌ بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی 9 ، بۆیه‌ مه‌رجی كوردستانێكی به‌ھێزو مانه‌وه‌ی حكومه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری لامه‌ركه‌زی كارگێڕی و داراییه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket