لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌كارنامه‌ی حكومه‌تدا بووه
کوردستان 02:55 PM - 2020-05-02.
لامه‌ركه‌زییه‌تی پارێزگاكان یه‌كێك بوو له‌خاڵه‌كانی رێكه‌وتنی نێوان ی.ن.ك و پ.د.ك بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌ر له‌سه‌ر داوای یه‌كێتیش له‌كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تدا جێگركراو ئێستاش تیمی یه‌كێتی كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
هه‌ر له‌و ڕووه‌وه له‌میانی پێشكهشكهشكردن و خوێندنه‌وه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له كابینه‌ی نۆیه‌م له به‌رده‌م پارله‌مانی كوردستان، مه‌سرور بارزانی ته‌ئكیدی له‌و خاڵه‌ی ناو رێكه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی كرده‌وه‌و رایگه‌یاند، كارده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری پارێزگاكان و شۆركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و دابه‌شكردنی ئه‌رك و بهرپرسیاریهتیهكان.
ئه‌گه‌رچی له‌و كارنامه‌یه‌دا هاتووه كه حكومه‌ت له‌كابینه‌ی نۆیه‌م كار بۆ شۆركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و دابه‌شكردنی ئه‌رك و لێپرسراوێتییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات و قۆرخكردن و به ناوهندیكردنیان، وایكرد زۆرترین ره‌خنه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م كابینه‌یه بكرێته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به‌هۆی جیاوازیكردن له خزمه‌تكردنی پارێزگاكانی هه‌رێم ، ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی ده‌ستی بۆ پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی ئیداریی و كارگێریی بردووه.
به‌پێی نوسراوێكی ره‌سمی كه له رۆژی 30-4-2020 ده‌رچووه و ئیمزای (ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین)، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك كه له سه‌رۆكێك و 8 ئه‌ندام پێكهاتووه‌و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی له خۆگرتوه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی لامه‌ركه‌زی كارگێریی و دارایی به‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ سنوری جوگرافی ئه‌نجومه‌نه‌كه .
PUKmedia تایبه‌ت
ده‌قی وتاری مه‌سرور بارزانی له‌كاتی دوێندخواردن له‌په‌رله‌مانی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02