riklam

55 رۆژنامەنوس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

جیهان 11:50 AM - 2020-05-02
.

.

لە مانگی ئاداری رابردووەوە تا ئێستا 55 رۆژنامەنووس لە 23 وڵاتی جیهاندا بەهۆی روماڵكردنی هەواڵ و زانیارییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تووشی ڤایرۆسەكە بوون و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

رێكخراوی پرێس ئیمبلیم كامپین لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە مانگی ئاداری رابردووەوە تا ئێستا 55 رۆژنامەنووس لە 23 وڵاتی جیهاندا بەهۆی روماڵكردنی هەواڵ و زانیارییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تووشی ڤایرۆسەكە بوون و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە بەهۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، رۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی  مەترسییەكی گەورەی تەندروستی بوونەتەوە و بەهۆی روماڵكردنی بەردەوام بۆ ڤایرۆسەكە و سەردانی نەخۆشخانە و چاوپێكەوتن لەگەڵ پزیشك و پەرستار و لێپرسراوان و شارەزایان و زانایانی بواری تەندروستی لە ریزی پێشەوەی ئەو كەسانەن كە مەترسی توشبوون بە ڤایرۆسەكەیان لێدەكرێت و لەوبارەیەوە رێكخراوەكە هۆشداری دایە رۆژنامەنووسان و داوای كرد رێوشوێنی خۆپارێزی زیاتر بگرنەبەر بۆ پاراستنی ژیانیان .

 رێكخراوی پی ئی سی ئاماژەی بەوەشدا كە وڵاتی ئیكوادۆر بە بوونی 9 حاڵەتی گیان لەدەستدانی رۆژنامەنووس لە رێزبەندی یەكەمی وڵاتانی جیهانە و دوای ئەویش ئەمریكا بە بوونی 8 حاڵەت و بەرازیل بە 4 حاڵەت و هەریەكە لە بەریتانیا و ئیسپانیا بە 3 حاڵەت دێن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket