riklam

زیاتر لە 3 ملیۆن و400 هەزار کەس تووشی كۆرۆنا بوون

جیهان 10:10 AM - 2020-05-02
.

.

ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرنا لە جیهاندا زیاترە لە ٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس و بەهۆی ئەو ڤایرۆسەشەوە زیاتر لە ٢٣٩ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەری جیهانی بۆ ئامارەکان بڵاویکردوەتەوە، کەلەجیهاندا ٣ ملیۆن و ٤٠٢ هەزار و ٣٤ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و هەتا ئێستاش ٢٣٩ هەزار و ٦٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوەو ملیۆنێک و ٨٣ هەزار و ٩٠١ کەسیش چاک بونەتەوە.

سەرچاوەی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وڵاتی چین بوو کە ٨٢ هەزار و ٨٧٥ توشبوی هەیە و ٤ هەزار و ٦٣٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو لە ئەمریکا بڵاو بۆتەوەو لەئێستادا لە ریزبەندی یەکەمەو یەک ملیۆن و ١٣١ هەزار و ٤٩٢ توشبوی هەیە کە نزیکەی ٣٥٪ ی توشبوانی جیهانە و ٦٢ هەزار و ٧٧٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە عیراقیشدا ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا گەیشتە ٢ هەزار و ١٥٣ کەس و ٩٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


PUKmedia وۆڵد ئۆمیتەر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket